لە رووداوێكی هاتووچۆدا حەوت كەس گیانیانلەدەستدا

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای موسڵ بۆ بەغدا حەوت کەس گیانیانلەدەستدا و کە زۆرینەیان سەرباز بوون.
چاوگێکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ کە لە نێوان ئۆتومبێل و شۆفێری هەردوو ئۆتومبێلەکە وق پێنج سەرباز گیانیانلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و لەسەر رێگای نێوان موسڵ بۆ بەغدا لە نزیک ناحیەی قەیارە روویداوە.
باسی لەوەشکردوو، تەرمی سەربازەکان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ناحیەی قەیارە و تەرمی دوو شۆفێرەکەش گەیەندراونەتە پزیشکی دادوەری.

پەیوەندیدار