بەفەرمی سێ وڵاتی ئەوروپی سنوورەكانیان بەرووی کۆچبەراندا دادەخەن

سەرکردەکانی نەمسا، سربیا و هەنگاریا لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا کە لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەچوو رێوشوێنی نوێیان بۆ سنووردارکردنی هەوڵی کۆچبەران بۆ بەزاندنی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا لە رێگەی وڵاتانی بەلقان و بەتایبەت سربیا راگەیاند.

سربیا وڵاتێکی پاڵێوراوە بۆ ئەوەی بچێتە ناو یەکێتی ئەوروپا، بۆیە یەکێتییەكە فشار دەخاتە سەری بۆ گۆڕینی سیاسەتی ڤیزاکەی، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانەکەی بۆ بەهێزکردنی سنوورەکان و سنووردارکردنی هاتنی کۆچبەران.

بەپێی ئامارەکان، نزیکەی 10 هەزار کۆچبەر لە سربیا هەن کە هەوڵدەدەن سنوورەکان ببڕن بۆ هەنگاریا و کرواتیا.

سربیا کە بە فەرمی کۆماری سربیایە، دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەوروپا، بەگوێرەی داتاکانی ساڵی 2020 ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگاتە 6.9 ملیۆن کەس.

پەیوەندیدار