وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بریاریدا داشکاندنی کرێی خوێند لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگا ئەھلی و حکومییەکان بەردەوام بێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بریاری داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەھلییەکان، ساڵانی پێشوو بەھۆی کۆرۆنا درا بۆ ئەم ساڵی خوێندنیش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بەردەوام بێت.
ئاشکراشیکردووە، داشکاندنی کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بە رێژەی ٤٥٪ و لە پەیمانگا ئەھلییەکان بە رێژەی ٢٠٪ و لە زانکۆ ئەھلییەکان بە رێژەی ١٠٪ و ١٥٪ و ٢٠٪ بەپێی رانکی زانکۆکان دەبێت.




