حكومەت: دەبێ زۆرینەی هەلی كار لە پڕۆژەكان بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان بێت

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بڕیارێك سەرجەم كۆمپانیاكانی كەرتی گشتی و تایبەت پابەند دەكات، كە دەبێت لانیكەم 75%ی كرێكارەكانیان هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانبن.
بەپێی بریارەكە كە رۆژی 20ی مانگی ئەیلول واژۆ كراوە، دەبێت 75%ی دەرفەتەكانی كار لە هەر پرۆژە و پیشەیەك لە هەرێم بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت و نابێت بەكارخستنی كرێكاری بیانی لە هەر پرۆژە و پیشەیەك لە بازاڕی كەرتی تایبەت لە رێژەی 25% تێپەڕبكات.
هەر بەپێی بڕیارەكە، نابێت هیچ كارمەندێكی بیانی بخرێتەسەر كار ئەگەر رەزامەندی كاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی نەبێت و گەنجانی بێكاری هەرێمی كوردستان لە پێشترن لە خەڵكی بیانی بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتی كار.
ئەوەش هاتووە، لەمەودوا نوسینگەكانی كار كارا دەكرێن و گەنجانی بێكار دەتوانن سیڤی خۆیانی پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی حكومەت كاریان بۆ بدۆزێتەوە، كارمەندانی بیانی پابەند دەكرێن بەوەی كارمەندانی ناوخۆیی فێری پیشەكانیان بكەن، ئەو بنەمایەش بە راهێنانی پیشەیی ناودەبرێت و وەزارەتی كار سەرپەرشتی دەكات.

پەیوەندیدار