دوای ئەوەی دوێنێ رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی ناسراو بە ئۆپێک پڵەس بڕیاریدا لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە رۆژانە هەناردەکردنی دو ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ بازارەکانی جیهان کەمبکاتەوە، لە دوێنێوە نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە و نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت گەیشتوەتە 93.38 دۆلار.
ئهمڕۆ له بۆرسهی جیهانی، نرخی یهك بهرمیل نهوتی برێنت 0.2٪ بەرزبوەوە و گهیشته 93.38 دۆلاری ئهمریكی، ههروهها نرخی نهوتی تێكساسی ئهمریكاش بەرزبوەوە و نرخی بهرمیلێك بهرامبهره به 87.72 دۆلاری ئهمریكی.
دوێنێ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە (5ی تشرینی یەکەم)، رێکخراوی ئۆپیک پڵەس کۆبوەوە و بڕیاریدا بەمەبەستی پاڵپشتی بەبەرزی مانەوەی بەهای نەوت لە بازارەکانی جیهاندا، رۆژانە دو ملیۆن بەرمیل هەناردەی نەوت بۆ بازارەکانی جیهان کەمبکاتەوە.
ئامانج لە بڕیاری کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت لەلایەن ئۆپیک پڵەسەوە دوای ئەوەی هات بەهۆی مەترسییەکان لەسەر سستبونی ئابوری جیهان، بەرزکردنەوەی سودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکا و بەرزبونەوەی بەهای دۆلار، لە سێ مانگی رابردودا بەهای نەوت لە 120 دۆلارەوە بۆ 90 دۆلار دابەزی.




