رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بەکارهێنانی چەند جۆرێکی نوێی شروب بۆ کۆکە دەدات کە چەند مادەیەکی تێدایە دەبێتەهۆی مردنی منداڵان و لەلایەن کۆمپانیایەکی هیندییەوە دروست دەکرێت.
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: ئەو شروبە بوەتە هۆی مردنی 66 منداڵ لە گامبیا و لەوانەشە ماددەکان کاریگەرییان لەسەر گورچیلە هەبێت و بوبێتە هۆی وەستانیان.
دەشڵێت: ئەو کۆمپانیا هندییە ناوی مەیدین فارمەسیتیکاڵ-ە، هیچ گەرەنتییەکی سەلامەتی لەناو ئەو دەرمانەدا نەنوسراوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: شروبی برۆمیسازین، کۆفیکسمالین، ماکئۆف، ماگریب ئێن کۆڵد کە بۆ چارەسەری کۆکە بەکارهاتون لە گامبیا 66 منداڵی کوشتوە.
حکومەتی هندستان دەستی بە لێکۆڵینەوە لەو روداوە کردوە و داواشی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کردوە بەڵگەی مردنی منداڵەکان و بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی پێ بدات.