لە رووداوێكی هاتووچۆى سەختی لە دهۆك 8 ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

لە روداوێكی هاتووچۆدا لە سنوری پارێزگای دهۆك، 8 ئەندامی هێزانێك گیانیان لەدەستدا و 3 كەسی تریش بریندار بوون كە دۆخی تەندروستیان باش نییە.
بەپێی زانیاریەكان، ئێوارەی رۆژی شەممە لەسەر رێگای “بەدریك – شێخان” لە سنوری پارێزگای دهۆك روداوێكی هاتووچۆ لە نێوان مینی پاسێك و بارهەڵگرێك رویداوە.
زانیاریەكان باس لەوەش دەكەن، بەهۆی روداوەكەوە 8 كەس گیانیان لەدەستداوە كە ئەندامی یەك خێزانن، هەروەها 3 كەسی تریش بریندارن و دۆخی تەندروستی ئەوانیش باش نییە.
سەرچاوەیەكی پزیشكی ئەوەی ئاشكرا كردووە، قوربانییەكان دانیشتووی قەزای سێمێلن و 5یان منداڵن و یەكیان باپیری منداڵەكانە لەگەڵ دوو هاوسەریدا.

پەیوەندیدار