تەرمی 4 كەس لە ماڵێكدا لە گەڕەكی چوارباخی سلێمانی دۆزرانەوە و بەمەبەستی توێكاری رەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانی كران.
سەرچاوەیەك لە پزیشكی دادوەری سلێمانی بە میدیاكانی وتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە تەرمی 4 ئەندامی خێزانێك لە گەڕەكی چوارباخ لە ماڵێكدا دۆزراونەتەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەكە، تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانی كراون، بە مەبەستی توێكاری و دیاری كردنی هۆكاری گیانلەدەستدانیان.
لای خۆیەوە سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كردووە، تیمەكانی بەڵگەی تاوان چوونەتە ماڵەكە و دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە، ئەو كەسانە ئەندامی یەك خێزانن و و دایك و باوك و كچ و كوڕێكن، هیچ شوێنەوارێكی لێدان و ئەشكەنجە بە جەستەیانەوە نییە.