بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان تاوەکو کۆتایی وەرزی دانانی خولی پاییزە کە دەبێتە کۆتایی ساڵی 2023، درێژکرایەوە، پەرلەمانتارێكیش دەستیلەكاركێشایەوە.
په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا پڕۆژه یاسای (به‌رده‌وامبونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق)ی خسته ده‌نگدانه‌وه و 80 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كانی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان و پێكهاته‌كان ده‌نگیان پێدا، به‌وه‌ش ته‌مه‌نی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگ درێژكرایه‌وه.
پێنجشه‌ممەی رابردوو 6-10-2022، په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان کرد. بەگوێرەی ئەوەی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی، هەروەها بەشێکی فراکسیۆنی گۆڕان و پێکهاتەکانیش دەنگیان بە درێژکردنەوەی ماوەکە دا، پێشنیازەیاساکە پەسند کرا.
بڕیار بوو 01-10-2022 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن، کۆمسیۆن و ژمارەی کورسیی پێکهاتەکان، نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک و هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆی نەکرد.
شایان عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه

شایان عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستی له‌ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان كێشایه‌وه و رایگه‌یاند، “تا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند ده‌كرێت ئه‌ندامی په‌رله‌مانه، خانه‌نشینیشی ره‌تكردۆته‌وه”.
شایان عه‌سكه‌ری له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، ده‌ست له‌ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان ده‌كێشێته‌وه و یاداشته‌كه‌شی ئاڕاسته‌ی فراكسیۆنی گۆڕان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه، بۆئه‌وه‌ی دواخستنی ھه‌ڵبژاردن و درێژكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ر له‌یاسا، نه‌بێت به كو‌لتور له ھه‌رێمی كوردستان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “تا ئه‌و كاته‌ی یاداشتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كاری نزیكترین دانیشتنی په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، ھه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانم، ده‌متوانی تا ئه‌و كات چاوه‌ڕێ بكه‌م به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی ھه‌ڵوێستم بۆ ڕایگشتی و ده‌نگده‌ر زۆر گرنگ بو”.
باسی له‌وه‌شكردوه، “خانه‌نشینیم ڕه‌تكردۆته‌وه، پشت به خوا ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاری خۆم پزیشكی پسپۆری شێرپه‌نجه، بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌ڵێت خانه‌نشینی په‌رله‌مان نایگرێته‌وه بۆیه ره‌تیده‌كاته‌وه، به‌پێی یاسای چاكسازی خانه‌نشینی ده‌مگرێته‌وه”.