بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه‌یاسای (به‌رده‌وامبونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان) كۆببێته‌وه و پاش گفتوكۆكانیش بخرێته ده‌نگدانه‌وه و په‌سه‌ندبكرێت، به‌ئامانجی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگ.
به‌گوێره‌ی بانگهێشتنامه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان كاتژمێر 10:00ی سه‌ر له به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و له به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌شدا هاتوه، كۆبونه‌وه‌كه دو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت، یه‌كه‌میان ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (به‌رده‌وامبونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق)، دوه‌میش به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (په‌روه‌رده و فێركاری له هه‌رێمی كوردستان-عێراق).
پێنجشه‌ممه‌ی رابردو په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ پێشنیازەیاسای بەردەوامبونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كرد، كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی پارتی (45)، یه‌كێتی (22)، پێكهاته‌كان (11) كورسی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (7) ئه‌ندام پێشكه‌شكراوه.
بڕیار بوو 01-10-2022 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی لایەنەکان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن، کۆمسیۆن و ژمارەی کورسیی پێکهاتەکان، نەگەیشتنە هیچ رێککەوتنێک و هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆی نەکرا.