ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق تێپه‌ڕ ده‌بێت وحكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌

له‌ساڵیادى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران داوا له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات كێشه‌كان به‌رێگه‌ى گفتوگۆ ودانوستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌رێكه‌رى عێراق رایگه‌یاندوه‌: له‌رۆژێكى وه‌ك ئه‌مرۆ دا له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق به‌رێوه‌چوو، كه‌گرنگترین به‌نده‌كانى به‌رنامه‌ى حكومه‌تى ئێمه‌ بوو كه‌به‌چاودێرى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رێوه‌چوو.

كازمى له‌ساڵیادى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى گشتى له‌عێراق، داوا له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات، جارێكى دیكه‌ بۆ گفتوگۆ ودانوستان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسی له‌وڵاتدا، وبه‌دواى چاره‌سه‌رى نیشتیمانیدا بگه‌ڕێن.

یونامی: عێراق کاتێکی کەمی لەبەردەستدا ماوە

نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی 10ـی 2022 دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی عێراق ڕایگەیاند، ئێستا کاتی کردارە و عێراق کاتێکی کەمی لەبەردەستدا ماوە.

لە ڕاگەیەنراوێک نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (UNAMI) پەیامێکی لەسەر تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق بڵاو کردۆتەوە و تێیدا هاتووە کە “ساڵێك لەمەوبەر، عێراقییەکان بە ئومێدی هێڵکاری داهاتوویەکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. هەڵبژاردنێکی بە زەحمەت بوو، بەهۆی فشارە گشتیەکانی خۆپێشاندانەکانی سەرتاسەری وڵاتەوە هاتە ئاراوە کە تێیدا سەدان گەنجی عێراقی گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش برینداربوون.”

هەروەها ئەوەش هاتووە کە “بەداخەوە ئەم هەنگاوە دیموکراسییە سیاسەتی دابەشکەری بەدوای خۆیدا هێنا و بێهیوایییەکی تاڵی گشتی بەدوای خۆیدا هێنا.”

یونامی جەخت دەکاتەوە کە “ئەمڕۆ عێراق کاتێکی کەمی لەبەردەستدا ماوە. قەیرانی درێژخایەن ناسەقامگیری زیاتر دێنێتە کایەوە و ڕووداوەکانی ئەم دواییەش بەڵگەی ئەوەن. جگە لەوەش مەترسی لەسەر بژێوی خەڵک دروست دەکات. پەسەندکردنی بووجە بۆ ساڵی 2023 پێش کۆتایی ساڵ زۆر گرنگە.”

ئاماژەی بەوەش داوە کە “لە چەند هەفتە و مانگی ڕابردوودا هەوڵی بێوچان درا بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان دەست بە هەنگاونان بەرەو سەقامگیری سیاسی بکەن، بەڵام بێئەنجام بوو. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە چینی سیاسی بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت و وشە لەگەڵ کرداردا بگونجێنێت.”

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی لەوەش کردووە کە “پێویستە هەموو لایەنەکان بەبێ مەرجی پێشوەختە بەشداری لە دیالۆگدا بکەن. لەڕێگەی سازانەوە دەبێت بەکۆمەڵ لەسەر دەرەنجامە سەرەکییەکان ڕێکبکەون بۆ دووپاتکردنەوەی وتەکانیان، کە خزمەتکردنی پێداویستییەکانی گەلی عێراقە و دامەزراندنی حکوومەتێکی تەواو بەهێز و کاریگەرە، ئێستا کاتی کردارە.”

به‌رهه‌م ساڵح: كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كۆتایی به‌ به‌رده‌وامی قەیرانەکان بهێنین

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق | وێنه‌: نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقبه‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق | وێنه‌: نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقعێراق عێراق هه‌رێمی كوردستان دیالۆگی نیشتمانی هه‌ڵبژاردنی عێراق

به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: كاتی ئه‌وه‌ هاتووه کۆتایی بە به‌رده‌وامی قەیرانەکان بهێنین و حوکمڕانی باش دابمەزرێنین.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (10ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری) 2022، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا تێده‌په‌ڕێت به‌بێ ئه‌وه‌ی شایسته‌ ده‌ستوورییه‌كانی به‌ده‌ستبهێنرێن.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆككۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌ گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای عێراق كردووه‌ و ده‌ڵێت، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه کۆتایی بە به‌رده‌وامی قەیرانەکان بهێنن و حوکمڕانی باش دابمەزرێنن.

به‌رهه‌م ساڵح پێی وایه‌ تێپه‌ربوونی ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی نوێ وه‌بیرهێنانێكی توونده‌ بۆ ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ستچووه‌كانی عێراق و له‌هه‌مان كاتدا هانده‌رێكی گرنگه‌ بۆ دیالۆگی نیشتمانی گشتگیر و نزیككردنه‌وه‌ی ریزه‌كان كه‌ مه‌به‌ستی “لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقه‌” و پێی وایه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات، به‌دیهێنانی ژیانێكی باش و شكومه‌ندانه‌ بۆ هاووڵاتییانی عێراق ده‌بێت.

پەیوەندیدار