پەروین بوڵدان: دووبارە بونیاتنانەوەی تورکیا ئەرکی سەرشانی کورد و تورکە

یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی راوێژکارانی ھەدەپە لە ئیستەنبووڵ بە ئامادەبوونی ھاوسەرۆکانی ھەدەپە بەڕێوەچوو، پەروین بوڵدان ھاوسەرۆکی ھەدەپە رایگەیاند، پارتی دیموکراتی گەلان ھێزە یەکلاکەرەوەی تورکیایە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆکی ھەدەپە رایگەیاند، چارەسەرکردنی پرسی کورد کاری ھەمیشەیی و لە پێشینەی ھەدەپە دەبێت و لە ناوەندەکانی بڕیاردا کار بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکرێت.

وتیشی بە بێ کەشێکی دیموکراسیی، پرسی کورد ھەرگیز چارەسەر ناکرێت، بۆیە دەبێت لە رێگەی ئەو ھێزانەی باوەڕیان بە دیموکراسیی و ئازادییەکان ھەیە کاری ھاوبەشی پتەو بکرێت.

بوڵدان راشیگەیاند، دووبارە بونیاتنانەوەی تورکیا ئەرکی سەرشانی کورد و تورکە. بەگرتنەبەری ئەم ئاراستەیە دەتوانرێ لە داھاتوودا پرسی کورد چارەسەر بکرێت.

پەیوەندیدار