ئەمڕۆ و سبەینێ‌ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ چەند شوێنێكی دیكە مووچەی مانگی 9 وەردەگرن.

بەپێی لیستی بڵاوكراوەی مووچە لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە 2022/10/11 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت .

هەر بەپێی لیستەكە سبەینێ‌ چوار شەممە 12-10-2022 مووچەی ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش ، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ،خاوەن پێداویستی تایبەت ، دابەشدەكرێت .

بەپێی بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم، دەبوو لە 25 ی هەموو مانگێك مووچە دابەش بكرێت، بەڵام بڕیارەكە وەكو خۆی جێبەجێ‌ نەكرا، چەندین مانگە دابەشكرنی مووچە دوادەكەوێت، لیستی مووچەی مانگی 9 لە 4ی ئەم مانگە بڵاوكرایەوە.

پەیوەندیدار