جۆ بایدن سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت، هێشتا بڕیاری نەداوە خۆی بۆ ولایەتی دووەم كاندید دەكات یاخودنا، بەڵام بڕوانەی بەوە هەیە كە دەتوانێت جارێكی تر شكست بە دۆناڵد ترامپ بهێنێت.
بایدن لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی “سی ئێن ئێن”دا ئاماژەی بەوەداوە، تاوەكو ئێستا بڕیاری نەداوە كە خۆی بۆ هەڵبژاردنەكانی 2024 و ولایەتی دووەم كاندید دەكات یاخودنا، ئەگەر هاتوو خۆی كاندید كرد و جارێكی تر روبەڕوی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووتر بوویەوە، پێی وایە كە دەتوانێت شكستی پێبهێنێت.
بەپێی وتەكانی بایدنی تەمەن 80 ساڵ، تەمەن رێگری لە جێبەجێكردنی كارەكانی نەكردووە و بەباشی كارەكانی دەكات، پێی وایە دەتوانێت ئەو ئەركە جێبەجێ بكات، ناوی سەرۆكێكی پێ بڵێن لە مێژودا بەهێندەی ئەوەی كردبێت كە ئەو لەماوەی 2 ساڵی سەرۆكایەتیدا كردویەتی.
لە ساڵی 2021 جۆ بایدن توانی هەڵبژاردن لە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشوو بباتەوە و ببێت بە سەرۆكی ژمارە 46ی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.




