رێكخراوە هەنگاو :شەوی رابردوو لەچەند شارێکی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان بەڕێوەچوو22كەس گیان لە دەستدا

شەوی رابردوو لەچەند شارێکی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان کرا و بەپێی نوێترین راپۆرتی رێکخراوی ھەنگاویش لە خۆپیشاندانی شارەکانی رۆژھەڵات ٣٢ کەس گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە شەوی رابردوو لە کرماشان و سنە و سەقز و ئیلام و بانە و مەریوان و ورمێ خۆپیشاندان رێکخراو لە شەقامەکان ئاگر کرایەوە، ھاوکات لە شارەکانی تاران و قوم و یەزدانشەھر و ئەھواز و تەبرێز خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر بەردەوامیان بە خۆپیشاندانەکانیان داو لە ئەھواز و تەبرێز ئاگر لەچەند ئۆتۆمبێل و شوێنێک بەردرا.

ھەروەھا رێکخراوی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لەچەند رۆژی رابردوودا لانیکەم حەوت ھاوڵاتی تر لە خۆپیشاندانەکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان گیانیانلەدەستداوە و ٤٣٠ کەسی تریش برینداربوون، کۆی گشتی گیانلەدەستدانیش لە رۆژھەڵات گەیشتووەتە ٣٢ کەس و ھەزار و ٥٤١ کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو ھەزار و ٥٠٠ ھاووڵاتی کوردیش لەماوەی دوو ھەفتەدا دەستبەسەر کراون کە زۆربەیان بە سەختی ئەشکەنجە دەدرێن.

ھاوکات کۆمەڵەی گەنجانی گەڕەکەکانی تاران داواکارییان بڵاوکردووەتەوە بۆ رێکخستنی گردبوونەوە لە نیوەڕۆ تا بەیانی رۆژی داھاتوو لە تەواوی مەیدان و شەقامە سەرەکییەکان. ئەوەش یەکەمین داواکاری لەو جۆرەیە کە لە گەنجانی تارانەوە دەربچێت و کرێکارانی پیشەسازی نەوتیش دەگرێتەوە.

پەیوەندیدار