كۆمیانیای دانه‌گاز ئیماراتی رایگه‌یاند، هێرشه موشه‌كییه‌كه‌ی دوێنێ سه‌ر کێڵگەی گازی کۆرمۆر هیچ زیانێكی نه‌بوه و به‌شێوه‌ی ئاسایی بەرهەمهێنان له كێڵگه‌كه‌دا به‌رده‌وامه.
كۆمیانیای دانه‌گاز ئیماراتی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاندوە، “ئێواره‌ی دوێنێ هێرشی موشه‌كی كرایه سه‌ر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و هیچ بریندارێک و زیانێكی نەبوە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له ئێستادا کارەکانی بەرهەمهێنان له کێڵگەی گازی کۆرمۆر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی بەردەوامە بەبێ پچڕان.
شه‌وی رابردو، ژمارەیەک موشەک ئاڕاستەی کێڵگەی گازی کۆرمۆر کراون و موشەکەکانیش لە دەوروبەری کێڵگەکە کەوتونەتەخوارەوە.
دوای روداوەکەش هێزە ئەمنییەکان و هێزی تایبەتی پاراستنی کێڵگەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئاڕاستەی موشەکەکان کردوە، بەهۆی هێرشەکەش بەشێک لە پوش و پاوانی دەوروبەری کێڵگەکە زیانی بەرکەوتوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە کارمەندان و کێڵگەکەی کۆرۆمۆر نەگەیشتوە.