دوای ڕاسپاردنی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، كاندیدەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت كە بە زووترین كات حكومەت پێكدەهێنێت.
محەمەد شیاع سودانی، ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق، لە یەكەم لێدوانیدا كە لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، ڕایگەیاند:”كابینە حكومییەكەی بە زووترین كات پێشكەش دەكات .چاوەڕوانی زۆرترین خزمەتگوزاری بن لە سەردەمی كابینەكەی مندا .
ئەمڕۆ پێنج شەممە، پەرلەمانی عیراق دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارى سازكرد و لەدوای بردنەوەی عەبدوللـەتیف ڕەشید لە پێشبڕكێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار، محەمەد شیاع سودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ ڕاسپارد.
bestun latef