سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پیرۆزبایی لە دكتۆر لەتیف رەشید دەكات

بەڕێز جەنابی دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق
بەناوی خۆم و هاوڕێیانم لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆککۆماری عێراق بەگەرمی پیرۆزباییتان لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
عێراق بە قۆناخێكی هەستیار و ئاڵۆز تێپەڕ دەبێت، ئومێدەوارم رۆلی جەنابتان یارمەتیدەر بێ بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی و چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی بنەماکانی دەستوور.

لەگەڵ رێزماندا…

بەڵێن عەبدولڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

14ی تشرینی یەکەمی2022

A: Bestun latef

پەیوەندیدار