سەڵاحەدین دەمیرتاش دوو ساڵ و شەش مانگی تر زیندانی دەکرێت

دادگایەکی تورکیا سزای نوێی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپەدا سەپاند و بڕیاریدا دوو ساڵ و شەش مانگی تر زیندانی بکرێت.

میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویان کردەوە، دادگایەکی تورکیا بە تۆمەتی (بەئامانجگرتنی داواکاری گشتیی لە سەردەمی یوکسەل کۆجامان) سزای دوو ساڵ و شەش مانگی تر زیندانییکردنی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند، ئەوەش جیا لە سزاکانی تری.

پێشتریش داواکاری گشتی تورکیا لە سکاڵایەکدا بەتۆمەتی (بەئامانجگرتنی ئەو کەسانەی بەشدارن لە تێکۆشان دژی تیرۆر) سکاڵای دژی دەمیرتاش جوڵاندووە و لەسەر ئەو تۆمەتانە داواکاری گشتیی داوای سزای دوو تا پێنج ساڵ سزای زیندانییکردنی بۆ دەمیرتاش کرد بوو. دواجار دەمیرتاش بە دوو ساڵ و شەش مانگی تر زیندانییکردن سزا درا.

پەیوەندیدار