به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ركوك به‌بێ ئاماده‌یی و ئاگاداری به‌رپرسانی كورد كرایه‌وه، پارێزگاری شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت، به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه “خەونی خەڵکی کەرکوک و پێکهاتە بەنرخەکانی بوه واقیع”.
ئیدارەی پارێزگای كەركوك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لە بەیاننامەیەكدا كردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی پارێزگاكەی راگەیاند، بەبێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی كاتی دەستپێكردنی گەشتەكانی فڕۆكه‌خانه‌كه ئاشكرا بكات، ته‌نانه‌ت مه‌راسیمه‌كه به‌بێ ئاماده‌بونی رۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند به‌ڕێوه‌چو، ته‌نانه‌ت هیچ به‌رسێكی كورد ئاماده و ئاگادارنه‌بوه.
راكان جبوری، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، “ئه‌مڕۆ بە ئامادەبونی ناسر شبلی، وەزیری گواستنەوە و هیام نەعمەت، وەزیری دارایی بەوەكالەت و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شمان و به‌رپرسانی ئه‌منی پارێزگاكه كراوه‌ته‌وه و به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه “خەونی خەڵکی کەرکوک و پێکهاتە بەنرخەکانی بوه واقیع”.
عیماد دەھام، سەرۆکی دەستەی راوێژکاران لە پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، کە لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک دەست پێدەکەن و گوتی: ” فڕۆکەی سەرۆکایەتیی عێراق، یەکەم فڕۆکەبوو کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک نیشتووەتەوە”.
كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك دوای ئه‌وه دێت كه ماوه‌ی چوار ساڵه كاری تیایدا ده‌كرێت.