به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، عه‌مار حه‌كیم جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، کە ره‌وته‌كه‌ی له حكومه‌تی داهاتوودا به‌شدار نابێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سوودانی سه‌ردانی حه‌كیمی كرد و له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه دووپاتیكرده‌وه، پێویسته تیمی حكومه‌تی داهاتوودا یه‌كگرتوو بێت و له كه‌سانی پسپۆڕ و لێهاتوو و ده‌ستپاك و شاره‌زا له ئیداره‌دانی وڵات پێكبێن.
بەپێی راگەیەندراوەکە، له‌و دیداره‌دا جه‌خت له گرنگیی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وله‌ویاته‌كان كراوه‌ته‌وه، کە پێویسته حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری بێت و له‌ئاست پێویستییه‌كانی هاووڵاتییاندا بێت و گرنگی به راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشوو بدات، هەروەها پارێزگاری له سه‌روه‌ری عێراق بکات.