ئەمڕۆ هەواڵی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكرایەوە، ئێمە پشتیوانی ئەم سیاسەتە دەكەین كە حكومەت نەوتی سپی ماڵان لە وەرزی زستان و سەرماوسۆڵە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكات، بەڵام نیگەرانین لە نرخەكەی و وەك ئەوەیە نەوت بە هاوڵاتیان بفرۆشی، نەوەكو دابەشی بكەیت.
مەكتەبی رێكخراوە جەماوەریەكانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ئەوەش رادەگەیەنێت كە ئێمە هەرێمێكی خاوەن نەوتێكی زۆرین و نەوت ناكڕین، بۆیە لە پاڵاوگەكان دەتوانرێت زۆرترین بڕی نەوتی سپی ماڵان دابین بكرێت و بەنرخێكی زۆر هەرزان بخرێتە بازاڕەوە، بەڵام لەبەرئەوەی وەك بەنزین و گاز رۆژانە پارە ناكات، بۆیە خەمی لێ ناخۆن.. بڕی (100000) سەد هەزار دینار بۆ یەك بەرمیل نەوت زۆر زۆرەو لە توانای دەخلی خێزانی كوردستان نیە، بۆیە ئێمە لە رێكخراوە جەماوەریەكانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان داوا دەكەین نرخی هەر بەرمیلێك تەنها (50000) پەنجا هەزار دینار بێت.
مەكتەبی رێكخراوە جەماوەریەكانى
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
18/10/2022
bestun latef