خوێندكاران و قوتابیانی خۆشەویست..ماوەی چەند رۆژێكە لە چەند زانكۆو پەیمانگاو ناوچەیەك، خۆپیشاندان و گردبونەوەی قوتابیانی زانكۆو پەیمانگاكان بەڕێوەدەچێ سەبارەت بە دابینكردنی دەرماڵەی مانگانە.
ئێمە لە رابوونی خوێندكارو لاوانی كوردستان پشتگیری داواكاریەكانی قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكانین و جەخت لەوە دەكەینەوە كە هەرچی زووە دەرماڵەی قوتابیان و خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاكان دابەش بكرێت و هیچ مانگێك دوانەكەوێت.
تەنانەت پێداگیری لەوەش دەكەین كە بڕەكەی زۆر كەمەو لانی كەم پێویستە هیچ بڕە دەرماڵەیەك لە (100000) سەد هەزار دینار كەمتر نەبێت بۆ ناوەوەی شارەكان و بڕی (150000) سەدو پەنجا هەزار دینار بۆ دەرەوەی شارەكان و بەشە ناوخۆیەكان.
سەركەوێت خەباتی رەوای رێكخراوەیی و قوتابیان و خوێندكاران..
رابوونی خوێندكارو لاوانی كوردستان
18/10/2022
bestun latef