كونسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ئێستادا هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ بۆ ئێران ده‌توانن به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی وڵاتی ئێران بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی مه‌به‌ستی خوێندن، كار، وه‌به‌رهێنان، كاری رۆژنامه‌وانی و ڕۆژنامه‌نوسی، یاخود خوازیاری ڤیزای خێزان (خانه‌واده‌ی هاوسه‌ر ئێرانی) ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئێران بكه‌ن، پێویسته ڤیزا وه‌ربگرن.
كونسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئاگاداری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، به پشتبه‌ستن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق، له كاتی هاتنه‌ناو خاكی ئێران له ڕێگای وشكانی و ئاسمانی و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ده‌ریاوه پێویستیان به وه‌رگرتنی ڤیزا نییه و زانیاریه‌كانیان له كاتی گه‌یشتنیان بۆ سنوره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسی جێگیر له سنوره‌كانی ئێرانه‌وه تۆمار ده‌كرێن و مۆڵه‌تی چونه ژوره‌وه‌ی یاساییان بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ پێده‌درێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و هاوڵاتییه عێراقیانه‌ی كه به مه‌به‌ستی خوێندن، كار، وه‌به‌رهێنان، كاری رۆژنامه‌وانی و ڕۆژنامه‌نوسی، یاخود خوازیاری ڤیزای خێزان (خانه‌واده‌ی هاوسه‌ر ئێرانی)ن، پێویسته له ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڤیزای پێویست وه‌ربگرن.
باسی له‌وه‌شكردوه، “ئه‌م ئاسانكاریانه له‌خۆگرته‌ی هاتنه ژوره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عێراقیه له سه‌رجه‌م سنوره رێگه‌پێدراوه‌كانی ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها پابه‌ندبون به ڕێكار و ڕێسا ته‌ندروستییه‌كانه‌وه پێویست و گرنگه، پێویسته پێش چونه ژوره‌وه بۆ ناو خاكی ئێران كارتی ڤاكسین كه لانی كه‌م دو دۆزی پێوه‌بێت یاخود پشكنینی كۆرۆنای نێگه‌تیڤ كه كه‌متر له 72 كاتژمێیری به‌سه‌ردا چوبێت، بخرێته‌ڕو”.