محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌ردانی هەرێمی كوردستان دەكات

بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا محەمەد شیاع سودانی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات بە مەبەستی گفتوگۆكردن دەربارەی پشكی كورد لە كابینەی نوێی حكومەتی عیراقدا.

سەرچاوەیەك بە میدیا عیراقیەكانی راگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی حكومەتی نوێی عیراق بە مەبەستی گفتوگۆكردن لە سەر كابینەی نوێی حكومەتەكەی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و پشكی كورد بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان بابەتی سەرەكی گفتوگۆكان دەبێت.

بە پێی زانیارییەكان، دابەشكردنی پۆستەكان بەم شێوەیە دەبێت، لایەنە شیعەكان 11 وەزارەت و هەرچی كورد و سونەیە لە 50%ی پۆستەكانیان بەردەكەوێت.

زیاتر لەساڵیك تێپەڕیوە بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقداو تاوەكو ئێستا حكومەت پێكنەهێنراوە لە كاتێكدا چوارچێوەی هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دیاری كردوە و لە ئێستاشدا لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە راسپێردراوە بۆ پێكهێنانی كابینەكەی.

پەیوەندیدار