دەزانیت بۆچی مانگی ئۆکتۆبەر بە مانگی شێرپەنجەی مەمک ناسراوە؟

شەیدا مەعروف: نەک ژنان پێویستە پیاوانیش بەرامبەر شێرپەنجەی مەمک هۆشیار بن

مانگی ئۆکتۆبەر، مانگی ڕێورەسمی شێرپەنجەی مەمکە و لەسەرانسەری جیهاندا هەڵمەتی هۆشیاری لەو بوارەدا دەخرێتەگەڕ، لەو چوارچێوەیەشدا ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشان چالاکیەکی گرنگی ئەنجامدا.

لەبارەی چالاکییەکەوە (شەیدا مەعروف) ئەندامی ئەنجومەنی گستی و بەرپرسی بۆردی ژنانی زەحمەتکێشان تایبەت بە (ئێستانیوز)ی ڕاگەیاند: لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی لقی سلێمانی ڕێکخراوی ژنانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، سمینارێکی تەندروستی بۆ مامۆستایانی خوێندنگەی (حەمدی بنەڕەتی) بەهاوکاری بەرپرسی لقی سلێمانی بۆ بەڕێز دکتۆرە (ژیان خەلیل) سازکرد کە تێیدا تیشک خرایە سەر هۆکار و چارەسەرەکانی شێرپەنجەی مەمک.

‎ شەیدا مەعروف ووتیشی؛ بەڕاستی هەبوونی ئەم جۆرە چالاکییانە گرنگیەکەی لەوەدایە کە هۆشیاری تەواو دەداتە خانمان، هەرچەندە پێمانوایە پێویستە پیاوانیش هۆشیارتر بکرێنەوە لەسەر ئەم پرسە.

‎مانگی ئۆکتۆبەر بەمانگی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک لەژناندا ناسراوە و هەڵمەتێکی تەندروستی جیهانیە کە لەم رۆژەدا قردێلەی پەمەیی بەکاردەهێرنێت و جیهانی پڕ دەبێت لەڕەنگی پەمەیی.

‎شەیدا لەبارەی چیرۆکی مانگی شێرپەنجەی مەمک_ەوە وتی؛ لەسالی ١٩٧٩ بەهۆی ژنێک کە نەخۆش بوە ئەم نەخۆشیە دۆزرایەوەو پاشان لە ساڵی ١٩٨٥ لەمانگی ئۆکتۆبەر دوای چارەسەر ئەم مانگە دەستنیشان کراو لەهەرێمی کوردستانیش ساڵی ١٩٩٢بەتەواوەتی مانگی هۆشیاری شێرپەنجەی ناسرا.

bestun latef

پەیوەندیدار