فەرەنسا 55 هاووڵاتی لە كەمپەكانی رۆژئاوای كوردستان گەڕاندەوە

وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەیان 55 هاوڵاتی خۆی لە کەمپی هۆلی رۆژئاڤای کوردستانەوە گەڕاندوەتەوە وڵاتەکەی کە زۆرینەیان منداڵن، بۆیە لەئێستادا چاودێری منداڵەکان دەکرێت تاوەکو رەوشیان ئاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی فڕەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەتی وڵاتەکەیان لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی ژن و منداڵانی چەکدارانی داعش و دوبارە راهێنانەوەیان بە ئامانجی دوبارە تێکەڵبونەوە بە کۆمەڵگە، 55 هاوڵاتی خۆی لە کەمپی هۆلی رۆژئاڤای کوردستانەوە گەڕاندوەتەوە وڵاتەکەی.
ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەوانەی گەڕێنراونەتەوە پێکهاتون لە 15 ژن و 40 منداڵ، لەئێستاشدا ئەو کەسانە چاودێری دەکرێن تاوەکو رەوشیان ئاسایی دەبێتەوە، دواتریش تێکەڵ بە کۆمەڵگا دەکرێنەوە.
کەمپی هۆل لە رۆژئاڤای کوردستان گەورەترین کەمپی تایبەت بە ژن و منداڵانی چەکدارانی داعشە، هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دوای راگەیاندنی تێکشکاندنی داعشەوە، بەردەوام داوا لە وڵاتان دەکات ئەو هاوڵاتیانە بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێنەوە و چەکدارەکانیش کە لەلایەن هەسەدەوە دەستگیرکراون، بگەڕێنرێنەە و لە وڵاتەکانی خۆیان دادگایی بکرێن.

پەیوەندیدار