ئەو میوانەى كە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكەن

چەند میوەیەك هەن كە بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدیان تێدایە و گرنگییەكی زۆریان هەیە لە رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی و هەوكردە وەرزەییەكان كە بەهۆی گۆڕانی وەرزەوە توشی خەڵكی دەبن و سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكەن.

لە راپۆرتێكدا كە لە ماڵپەری هێڵسی ئەمریكیدا بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بە چەند میوەیەك كراوە كە دەبێت لە وەرزی پایزدا بخورێن بۆ ئەوەی سیستمی بەرگریی بەهێز ببێت دژ بە نەخۆشییەكان و بریتین لەمانە:

شلیك:

شلیك دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسیدەكان و تایبەتمەندی دژەهەوكردنی هەیە، سیستمی بەرگریی بەهێزدەكات.

توو:

توو یەكێكە لەو میوانەی كە سیستمی بەرگری بەهێزدەكات و رووبەڕووی هەوكردنەكان دەبێتەوە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان و ڤیتامینC ، بۆیە یەكێكە لە باشترین میوەكان بۆ وەرزی پایز.

سێو:

سێو یەكێكە لە میوە دەوڵەمەندەكان بە ریشاڵەكان و ڤیتامینC، دژە ئۆكسید، هەروەها تایبەتمەندی دژە هەوكردنی هەیە و بەسوودە بۆ تەندروستی هەناو و گەدە.

هەنار:

هەنار یەكێكە لە میوە گرنگەكان بۆ جەستە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینCوK، لەگەڵ پۆتاسیۆم و ریشاڵەكان، كە وادەكات باشترین میوە بێت بۆ كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و رێكخستنی كۆڵیسترۆڵ.

پەیوەندیدار