لیژنه‌ی ناوه‌ندیی 20ه‌مین حزبی شیوعی چین بڕیاریدا، شی جینپین بۆ خولی سێیه‌م وه‌ك سكرتێری گشتیی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبی شیوعی چین هه‌ڵبژێردرێته‌وه، به‌مه‌ش ته‌مه‌نی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ده‌بێته 15 ساڵ.
ئاژانسی هه‌واڵی شینخوا بڵاویكردوه‌ته‌وه، بڕیاره‌كه‌ی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی چین دوای ئه‌نجامی یه‌كه‌مین دانیشتنی پلینۆمی بیسته‌مین كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه دێت، له ماوه‌ی پلینۆمه‌كه‌دا پێكهاته‌یه‌كی نوێی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی هه‌میشه‌یی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا كه كاریگه‌رترین به‌رپرسانی حزبی له‌خۆگرتبو، له پێنج ساڵی داهاتودا گرنگترین بڕیاره‌كان له‌باره‌ی ئاڕاسته‌ی زیاتری گه‌شه‌سه‌ندنی حیزبه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و سیاسیانه‌وه ده‌درێت.
كۆنگره‌ی حزبی شیوعی چین كه به شێوه‌یه‌كی نه‌ریتی هه‌ر پێنج ساڵ جارێك له په‌كین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوێنێ شه‌ممه به هه‌ڵبژاردنی پێكهاته‌یه‌كی نوێی لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی و لیژنه‌ی ناوه‌ندی بۆ پشكنینی دیسپلین كۆتایی پێهات.
دوێنێ له مه‌ڕاسیمی كۆبونه‌وه‌ی پارتی كۆمۆنیستی چین به به‌شداری رابه‌ران و شی جینپین، سه‌رۆكی چین كه له شانگهای به‌ڕێوه‌چو و پێنج ساڵ جارێك ده‌به‌سترێت، به‌بێ هیچ رونكردنه‌وه‌یه هو جینتاو، سه‌رۆكی پپێشوی چین له هۆڵه‌كه به‌بێ ویستی خۆی به‌ره‌و ده‌ره‌وه به‌ڕێكرا و چاودێرانی سیاسیش به هه‌نگاوی “دابڕانی رابه‌رانی پێش‌و”ی ناو ده‌به‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێی رابه‌رایه‌تی كردنی پارته‌كه‌دا.