كەشناسی زانیاری نوێی لەبارەی دۆخی كەشوهەوا بڵاوكردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان په‌ڵه‌ هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما 1-2 پله‌ به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به‌رزده‌بنه‌وه‌، له‌سبه‌ینێشه‌وه‌ دوباره‌ پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاسمان به‌گشتی ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، خێرایی با له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا به‌ ئاڕاسته‌ی باكور و باكوری رۆژئاوا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش 1-2 پله‌ به‌راورد به‌ دوێنێ شه‌ممه‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی دوشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بیت، له‌ هه‌ندێ ناوچه‌  نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌ به‌ نزیكه‌ی یه‌ك پله‌ له‌ناوچه‌ جیاجیاكان به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی :

هه‌ولێر :  26 پله‌ی سیلیزی

سلێمانی : 24 پله‌ی سیلیزی

دهۆك :  23 پله‌ی سیلیزی

كه‌ركوك : 27 پله‌ی سیلیزی

هه‌ڵه‌بجه‌ : 24 پله‌ی سیلیزی

زاخۆ : 23 پله‌ی سیلیزی

سۆران : 21 پله‌ی سیلیزی

گه‌رمیان :  30 پله‌ی سیلیزی

نیشانەکردن كه‌شناسی‌

پەیوەندیدار