وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دزینی 2.5 ملیار دۆلاری بانكی رافده‌ین، بڕیاریدا به‌سه‌ر موڵك و ماڵ و دارایی پێنج به‌رپرسی باڵادا بگرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی، بڕیاردراوه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن له‌سه‌ر ئه‌و موڵك و سامانی ئه‌و به‌رپرسانه دابنرێت كه تۆمه‌تی دزینی پاره‌یان له بانكی رافده‌ین له‌سه‌ر هه‌یه، تۆمه‌تباره‌كانیش (زیا عه‌بدولخالق، زه‌هره جومعه، ئوسامه حسام، قه‌یس مه‌حمود، سامر عه‌بدولهادی).
رۆژی 16ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی له دزینی زیاتر له 205 ملیار دۆلار راگه‌یاند، هاوكات پشتڕاستیكرده‌وه كه دۆسیه‌كه له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی باسی له‌وه‌شكرد، دڵنیای ده‌ده‌نه هه‌موان دۆسیه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه، ئێستا له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه، له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌دا ده‌بێت كه له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هه‌یه، به‌جۆرێك كه بڕیاری گونجاو له دژی تاوانباران ده‌ربچێت.





