وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریدا ساڵی 2021-2022 به‌ساڵی نه‌كه‌وتو بۆ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن هه‌ژمار بكرێت، واته هیچ خوێندكارێك به‌ده‌رنه‌چو هه‌ژمار ناكرێت و ئه‌وانه‌شی كه نمره‌ی پێویستیان نه‌هێناوه به‌ده‌رچو هه‌ژمار ده‌كرێن و ده‌چنه قۆناغی دواتر.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و بارودۆخه سه‌ختانه‌ی كه خوێندكاران پێیدا تێپه‌ڕیون، ده‌سته‌ی را له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاریدا ساڵی ڕابردوی خوێندنی 2021-2022 به ساڵی ده‌رچو هه‌ژمار بكرێت.
رێنمایی بڕیاره‌كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی په‌روه‌رده له پارێزگاكان ده‌كرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، رێنمایی بڕیاره‌كه له كاتێكی دواتردا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی په‌روه‌رده له پارێزگاكان ده‌كرێت.
پێشتریش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق به‌هه‌مانشێوه بڕیاریدا ساڵی خوێندنی 2021-2022 به‌ساڵی ده‌رنه‌چو هه‌ژماربكرێت و سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكان كه نمره‌ی پێویستیشیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه بچنه قۆناغی دواتر.