دوای ئه‌وه‌ی بینی مۆردانت وه‌زیری پێشووی بهریگریی به‌ریتانیا له ڕكابه‌رییه‌كان كشایه‌وه، ریشی سۆناكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك هیندی به سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران و سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردرا، به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م كۆچبه‌ری خه‌ڵكی هیندستان به فه‌رمی ببێته سه‌رۆكی به‌ریتانیا.
گراهام برایدی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پارتی پارێزگاران ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ئاشكرای كرد كه له قۆناغه‌كانی كۆتاییدا ته‌نیا یه‌ك به‌ربژێر خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگاران كاندید كرد ئه‌ویش ریشی سۆناك بوو.
ئه‌و تاكه به‌ربژێره‌ش مامۆستای زانكۆ سۆناكی ته‌مه‌ن 42 ساڵه كه زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی پارتی پارێزگارانی به‌ده‌ستهێنا یاخود زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی پارته‌كه له‌نێو په‌رله‌مان، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌مه به فه‌رمی به‌ربژێركردنی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگاران ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌و كات جه‌ختی كردبووه‌وه كه چاكسازی له بواری ئابووری و پارتی پارێزگاران ده‌كات و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری وڵات ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان.
ئه‌مه له كاتێكدابوو كه مۆرادانتی ركابه‌ری سۆناك، پاڵپشتی ته‌نیا 26 ده‌نگی ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێنابوو، واته 100 ده‌نگ كه‌متر له پێویستی به سه‌ركه‌وتن، ئه‌مه وای كرد كشانه‌وه‌ی خۆی له ركابه‌رییه‌كان ڕابگه‌یه‌نێ.
سۆناك له ساڵی 1980 له شاری ساوتهامتۆن له‌دایكبووه و بنه‌ماڵه‌كه‌شی له ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو كۆچی وڵاتی به‌ریتانیایان كردووه و له‌و وڵاته نیشته‌جێن.
جێی باسه ڕۆژی پێنجشهمەی ڕابردوو لیز تره‌س دوای ته‌نیا 44 ڕۆژ له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه و سه‌رۆكایه‌تی پارتی پارێزگاران بوو، ئه‌و كاتیش له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تره‌س توانیبووی پێش سۆناك بكه‌وێته‌وه و ببێته سه‌رۆك پارته‌كه و به‌ریتانیا.