به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بروسکە و تاوەبارانی جیاجیا لەناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بروسکە و تاوەبارانی جیاجیا لەناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی (پارێزگاکانی هەولێڕ و سلێمانی) هەرێم، لەناوچە شاخاویە سنوریەکانی باکوری خۆرهەڵات دابارین زیاترە بەشێوەی لیزمە باران دەبێت، پاشان کەشەکە لەکاتەکانی ئێوارە جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان بۆ پەڵە هەور دەگۆرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت له نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمه‌تر لەناوچەکانی باشوری هەرێم کەمێک چالاک تر دەبێت، ئارٍاستەی با/ باکوری خۆر هەڵات بۆ باکوری خۆرئاوا دەگۆڕێت.
په‌یوه‌ست به پله‌كانی گه‌رما، كه‌شناسی ده‌ڵێت، “پلەکانی گەرما / کەمێک نزمدەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى رۆژى پێش‌و، مەوداى بینین له نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمه‌تر دەبێت، لەکات وشوێنی دابارین لەنێوان ( 5 – 7) کیلۆمه‌تر دەبێت”.
كه‌شناسی ده‌ڵێت، “سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە نزیکەی (1-2) پلە لەناوچە جیاجیاکان بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرایی با / لەسەر خۆ دەبێت و له نێوان (5 – 15) کیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 26 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى
دهۆک: 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 29 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 25 پلەى سیلیزى
سۆران: 21 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 30 پلەى سیلیزى