سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایدەگەیەنن، دەبێت تا کۆتایی ھەفتەی داھاتوو متمانە بە کابینەکەی “محەمەد شیاع سودانی” بدرێت.
سەرچاوەیەکی سیاسی بڵاویکردەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ماڵی “ھادی عامری” سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان کردووەتەوە لەسەر گرنگی یەکلاکردنەوەی کابینە وزارییەکەی “محەمەد شیاع سودانی” و بەخشینی متمانە پێی بە زووترین کات، راشیانگەیاندووە، دەبێت تا کۆتایی ھەفتەی داھاتوو متمانە بە حکومەتی نوێ بدرێت.
زیاتر لە ١٠ رۆژ بەسەر دەستبەکاربوونی “محەمەد شیاع سودانی” وەک سەرۆک وەزیرانی راسپیڕدراوی عێراق تێپەڕیوە، بەڵام ھێشتا ھیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیارینەکراوە بۆ دەنگدان بە کابینەکەی سودانی، چونکە ناکۆکییەکان لەسەر پۆستە وزارییەکان، ئاستەنگی دروستکردووە.