وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەهۆی خۆرگیرانەوە دەوامی دوانیوەڕۆ لە ناوەندەکانی خوێندن دەکاتە پشوو.
رۆژی سێشەممە 25-10-2022، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “لەسەر راسپاردەی لایەنی تایبەتمەند سەبارەت بە خۆرگیرانی نیمچەیی، ئەمڕۆ سێشەممە دەوامی پاش نیوەڕوان لە ناوەندەکانی خوێندن ناکرێت و دەبێتە پشوو.”
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئەمڕۆ دەوامی بەیانییان لە کاتژمێر 11:45 خولەک کۆتایی دێت.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە..
راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە :
لەسەر راسپاردەی لایەنی تایبەتمەند سەبارەت بە خۆرگیرانی نیمچەیی، ئەمرۆ سێشەممە ، ٢٥ ی ١٠ ی ٢٠٢٢ ، دەوامی پاش نیوەڕوان لەناوەندەکانی خوێندن ناکرێت و دەبێتە پشوو، لەهەمانکاتدا دەوامی بەیانیان لە سەعات ١١:٤٥ خولەک کۆتایی دێت.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
25ی10ی2022