تۆمەتبارێكی دزینی 2.5 ملیار دۆلارەكە دەستگیركرا

یەكێك لە تۆمەتبارە سەرەكییەكانی دزینی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارەكەی دەستەی گشتی باجەكان لە بانكی رافیدەین دەستگیر كرا، كە هەوڵیداوە لە فڕۆكەخانەی بەغداوە بە فڕۆكەیەكی تایبەت بچێتە دەرەوەی وڵات.

عوسمان ‌غانمی وەزیری ناوخۆی عیراق ئاشكرای كرد، “نور زوهێر جاسم” لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەستگیر كراوە كە هەوڵیداوە بە فڕۆكەیەكی تایبەت بچێتە دەرەوەی وڵات.

وتوشیەتی، عیراق ئەمانەتە لە گەردنیان و رێگە بە دزینی سەروەت و سامانەكەی نادەن و لە هیچ كارێكدا نەرمی نانوێنن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر مستەفا جەبار سەنەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق پێشتر لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیبووی، دوای كاژێرێكی دیكە و بە دیاریكراوی 06:30ی ئێوارە، تۆمەتباری یەكەم بە راكێشانی پارەكانی سپاردەی باجەكان بەناوی “نور زوهێر جاسم” لەرێگەی فڕۆكەیەكی تایبەتەوە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو فڕۆكەخانەی ئەتاتورك دەڕوات.

پەیوەندیدار