كەشناسی هەرێم: ئەگەری نمەباران و هەورە تریشقە هەیە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و سبه‌ینێ نمه‌باران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و هه‌وره‌ تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه‌، خێرای با له‌نێوان 5- 15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا و به‌ئاڕاسته‌ی باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئاسمان نیمچه‌ هه‌وری ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌ دره‌نگانی شه‌ودا ئه‌گه‌ری نمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان، پله‌كانی گه‌رماش 1-2 پله‌ به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزده‌بنه‌وه‌.

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 26
سلێمانی : 25
دهۆك : 26
كه‌ركوك : 29
هه‌ڵه‌بجه‌ : 26
زاخۆ : 26
سۆران : 24
گه‌رمیان : 30

پەیوەندیدار