پزیشكێكی نەشتەرگەری و نەخۆشیەكانی چاو رایگهیاند، یهكهم حاڵهتی زیانگهیاندن بهتۆڕهی چاو بههۆی تهماشاكردنی خۆرگیرانهوه تۆماركراوه كه گهنجێك بوه سهردانی كردوه، دوای پشكنین دهركهوتوه چاوی تهڵخ بوه و تۆڕهی ههردو چاوی سوتاوه.
د. ماكۆك محمد پزیشكی نەشتەرگەری و نەخۆشییەكانی چاو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیویەتی، رۆژی چوارشهممه یەكەم حاڵەتی سوتانی تۆڕی چاوی بینی، ئەوەش بەهۆی سەیركردنی خۆرگیرانەوە.
لەلایەكی ترەوە دكتۆر حەسەن خۆشناو پسپۆڕی نەشتەرگەری تۆڕی چاو بڵاویكردووەتەوە، لە پاش ئامادەكاری و ئاگادار كردنەوەی هاونیشتمانیان و پێدانی زانیاری تەواو دەربارەی مەترسی و زیانەكانی تەماشاكردنی خۆرگیران، هەر ئەمڕۆ زۆر بەداخەوە 2 نەخۆش تۆمار كراون كە تۆڕی چاویان سوتابوو، ئەوەش بەهۆی سەیركردنی دیاردەی خۆرگیرانەوە، ئاستی بینینیان زۆر خراپبوو.
د.ماكۆك محمد ئاماژهی بهوهشكرد، “سوتانی تۆڕەی چاو بەهۆی خۆرگیران یان لەیزەری دەستی منداڵ وەکو یەک وایە، بەڵام جیاوازییەکەی لەوەدایە ئەوەی دەستی منداڵ زیان بەیەک چاو دەگەیەنێت، بەڵام خۆرگیران زیان بە هەردو چاو دەگەیەنێت چونکە زیاتر بە هەردو چاو تەماشا دەکرێت”.
باسی لهوهشكرد، “کەسی توشبو هەست بە ئازار ناکات، بەڵام هەست دەکات پەڵەیەک لە ناوەڕاستی بیناییدا دروستبوە، هەتا قەبارەی سوتانەکە زیاتر بێت قەبارەی ئەو پەڵەیەش گەورەتر دەبێت، قەبارەی سوتانەکەش بەندە بە درێژیی ئەو کاتەی تەماشای خۆرگیرانە دەکرێت”.
سهبارهت بهچاكبونهوهی ئهو كهسانهی زیان بهتۆڕهی چاویان گهیشتوه، د. ماكۆك محهمهد دهڵێت، “کەسی توشبو ئازاری نیە، بەڵام لەوانەیە هەست بە کزانەوەی چاوەکانی بکات، چاکبونەوەشی دەکەوێتە سەر ڕێژەی سوتانی تۆڕەی چاوەکە، زۆربەیان لەبەرئەوەی بۆ ماوەیەکی کورت تەماشای خۆرگیرانەکە دەکەن ڕێژەی زیانەکانی تۆڕەی چاویان کەمترە و ئاسەواری خراپ کەمتر بەجێدەهێڵن، بەڵام وەکو هەر سوتاوییەکی پێست وایە، ئەگەر باشیش ببێت شوێنەوارێک هەر بەجێدەهێڵێت، تارماییەکی کەم لەسەر سەنتەری بینایی هەر دەمێنێتەوە، هەندێک حاڵەتی کەمیش هەیە بەداخەوە باش نابن”.
رۆژی سێشەممە 25/10/2022 خۆرگیرانی نیمچەیی رویدا و زیاتر لە 2 كاتژمێری خایاند، پسپۆڕان و شارەزایانیش هۆشدارییان دابووە هاوڵاتیان كە راستەوخۆ سەیری نەكەن چونكە مەترسی لەدەستدانی بینایی هەیە.