توركیا كوژرانی سەربازێكی تری لەكاتی رووبەرووبوونەوە لەگەڵ پەكەكە لە ھەرێمی كوردستان راگەیاند، ھەپەگەش كوژرانی سێ سەربازی توركیای راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە سەربازێكیان بەھۆی پێكدادانەكانەوە لە ناوچەی “ئۆپراسیۆنی چڕنووك-قووفڵ لە ھەرێمی كوردستان” برینداربووە و دواتر بەھۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ھاوكات ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە بڵاویكردەوە، لە رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی ئەم مانگە لە ناوچەی زاپ، سێ سەربازی توركیا كوژراون و چوار سەربازی تریش برینداربوون.
توركیا لە ١٨ی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە لەشكركێشی چڕنووك-قووفڵی لە ناوچەكانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و باسیان لە سنووری پارێزگای دھۆك دەستپێكردووە و تائێستاش بەردەوامە.