بهیانی ئهمڕۆ تهرمی كچێكی 17 ساڵ له نزیك گوندی ئامیان له سنووری قهزای بهردهڕهش دۆزرایهوه و پۆلیسیش دهڵێت، دیار نییه كوژراوه یان خۆی كوشتووه.
عەمید سەعدی بەرزنجی بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی قەزای بەردەڕەش بە میدیاكانی وتووە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمی كچێكی 17 ساڵانیان لە نزیك گوندی ئامیان لەسەر رێگای بەردەڕەش – موسڵ دۆزیوەتەوە.
رونیشیكردووەتەوە، تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادوەری دهۆك كراوە و گولـلەیەك بەر سەری كەوتووە، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نییە كە كوژراوە یاخود خۆی كوشتووە، چونكە دەمانچەیەك لە نزیك تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.