ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆده‌بێته‌وه.
شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەرلەمان دەنگ لەسەر بەربژێری ئەو وەزارەتانە دەدرێت کە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان رێککەوتنیان لەسەر کراوە. سەبارەت بە پشکی کوردیش لە کابینەی سوودانی گوتی، ئەوە یەکلابووەتەوە کە چوار وەزارەت بۆ کورد دەبێت، بەڵام هێشتا ئەوە یەکلانەبووەتەوە کە چەندی بۆ پارتی و چەندی بۆ یەکێتی دەبێت.
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رۆژی پێنجشەممە، 27-10-2022ـی بۆ دەنگدان بە کابینەی حکومەتی نوێی عێراق و کارنامەکەی بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی دیاریکرد.
حەلبووسی بڕیاریداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بە کارنامەی حکومەت، بۆئەوەی بەر لە دەنگدان لە پەرلەمان بخرێتەڕوو، لیژنەکە بە بەشداریی راوێژکاری یاسادانان، راوێژکاری یاسایی، بەڕێوەبەری گشتی یاسایی، بەڕێوەبەری گشتیی پەرلەمانی بە سەرۆکایەتیی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دەبێت.
بەگوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەمڕۆ لە پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو بەربژێرانە دەدرێت کە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان رێککەوتنی لەسەر کراوە و دەڵێت: “ئەو ناوانەی لە لایەن سەرۆکوەزیرانەوە دێت کابینەکە بە تەواوەتی نییە، هەندێک وەزارەتی کەمە. ئەمەش بۆ ئەوە دانراوە دەرفەت بە لایەنە سیاسییەکان بدرێت کە تائێستا لەنێوان خۆیاندا رێکنەکەوتوون، بۆیە کابینەکە بە ناتەواوی دێت، سبەی دەنگ لەسەر ئەو ناوانە دەدرێت کە رێککەوتنی لەسەر کراوە”.
سەبارەت بە پشکی کورد لە کابینەکەی محەممەد شیاع سوودانی، شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژە بەوە دەدات کە “چوار وەزارەت بۆ کورد یەکلایی بووەتەوە، هێشتا ئەو چوار وەزارەتەش لەنێوان پارتی و یەکێتی یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام ئەوەی یەکلایی بووەتەوە بەشێک لە وەزارەتەکانی کورد تێدەپەڕێندرێن و بەشێکیشی دەمێنێتەوە”.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق، هه‌ڵبژێردرا. دوای كۆتاییهاتنی مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆككۆماری هه‌ڵبژێردراوی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق، راسپێردرا.
رۆژی (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021)، هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا و تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.




