کۆمپانیای فۆرد بەرهەمهێنانی جۆرێك ئۆتۆمبێلی رادەگرێت

کۆمپانیای “فۆرد”ی تایبەت بە پیشەسازی ئۆتۆمبێل رایگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتووەوە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری فیێستا رادەگرێت.

کۆمپانیای فۆرد لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی فۆرد فیێستا رادەگیررێت و کۆمپانیاکە پلان بۆ بە کارەباییکردنی ئۆتۆمبێلەکانی دادەنێت.

یەکەمین وەشانی ئۆتۆمبێلی فۆرد فیێستا لە ساڵی ١٩٧٦ خرایە بازاڕەوە و کۆمپانیای فۆردیش زیاتر لە ٢٢ ملیۆن ئۆتۆمبێلی لە ماوەی ٩ نەوەدا خستووەتە بازاڕەکانەوە.

بەم جۆرەش لە دوای ٤٧ ساڵی بەرهەمهێنانی بەربڵاوترین ئۆتۆمبێل لە وڵاتی بەریتانیا راگدەگیرێت.

کۆمپانیاکە ناچار دەبێت بەرهەمهێنانی ئەو ئۆتۆمبێلە رابگرێت و پلانی دروستکردن و بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە بگۆرێت بۆ کارەبایی بەهۆی ئەو بڕیارەی کە دەڵیت لە ساڵی ٢٠٣٠ لەسەر هەموو کۆمپانیاکانی پیشەسزای ئۆتۆمبێل بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی خاوەن بزوێنەری بەنزین و دیزڵ قەدەغە دەکرێت.

سەرەڕای ئەمانەش ئۆتۆمبێلی فیێستا پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای فۆرد بووە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە و فۆردیش دووپاتی کردەوە بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلە لە کارگەی شاری کۆلۆنیای ئەڵمانی لە رێکەوتی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ رادەگیرێت.

پەیوەندیدار