وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پاكێجێكی دیكه‌ی هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاند و جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی راهێنانه‌كان له‌سه‌ر سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیای دابینكردووه.
سابرینا سین، جێگری گووتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا بڕیاریداوە 275 ملیۆن دۆلاری دیكه وەک هاوکاری سەربازی بداتە ئۆکرانیا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر دابینكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ ئۆكرانیا له سه‌ره‌تای پاكێجه‌كانی هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئه‌و وڵاته كره‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، راهێنانكردن لەسەر بەکارهێنانی سیستەمی ناسامس بەردەوامە و کاتێک راهێنانەکان تەواوبوون سیستەمەکە رادەستی هێزەکانی ئۆکرانیا دەکرێت.
هه‌روه‌ها روونیكردووه‌ته‌وه لە پاکێجێکی نوێ‌دا، وەزارەتی بەرگری ئه‌مه‌ریكا، 275 ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری سەربازی دەداتە ئۆکرانیا، له‌گه‌ڵ دابینكردنی چوار سەتەلایتی نوێی تایبەت بە پەیوەندیکردن بۆ ئۆکرانیا.
پنتاگۆن ئاشكرایكردووه، به‌هۆی بەردەوامی هێرشە مووشەکییەکانی رووسیا بۆسەر ژێرخانی ئابووری و وزەی ئه‌و وڵاته،بۆ یه‌كه‌مینجاره ئەم جۆره سەتەلایتانە بۆ ئۆكرانیا دابینده‌كات كه هاوكاری هێزەکانی ئه‌و وڵاته ده‌بێت لە مەیدانی جەنگدا بەردەوامبن لە پەیوەندیکردن.
كۆی گشتی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا له‌وه‌تی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه، گه‌یشته 17.9 ملیار دۆلار.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند.