ئەمڕۆ شەممە بانكی رافیدەین ڕایدەگەیاند: قەرزێكی نیشتەجێبوون بە بڕی 50 ملیۆن دیناری بە هاوڵاتییان دەدرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ڕایگەیاند، قەرزی نیشتەجێبوون بە بڕی 50 ملیۆن دینار کە بریتییە لە نۆژەنکردنەوە و دروستکردن و کڕینی خانووی نیشتەجێبوون كە سەرجەم هاوڵاتییان بە گشتی دەگرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشهاتووە، ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەکە تا (10) ساڵە و بە ڕێژەی سوودی تەنها (5%).