ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر مه‌كته‌بی جه‌ماوه‌ریه‌كانی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان، له هۆڵی ئاڵای ئازادی كۆڕێكی بۆ مامۆستا( عبدالواحید محمد حاجی )پسپۆری بواری په‌روه‌رده رێكخست.
ناوه‌ڕۆكی كۆره‌كه قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م سیسته‌می په‌روه‌رده‌و چاره‌سه‌ریه‌كان. هاوكات له‌سه‌ر رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌و ستراتیژی وڵاتان ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده قسه‌ی كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ندین زانیاری و داتا‌و ئاماری ورد له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان خرانه‌روو.
له كۆتاییدا به به‌شداری بۆچون و پێشنیاری ئاماده‌بوان كۆڕه‌كه زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكرا.
bestun latef

