روسیا ڕێككەوتنی ھەناردەی دانەوێڵەی ڕاگرت

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا راِیگەیاند دوای ھێرشەکەی کیێڤ بۆ سەر سیڤاستۆپۆل، مۆسکۆ بەشداریی خۆی لە ڕێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵەدا ڕاگرت

لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی کردوە بەوەی، ئۆکراین بە بەشداری شارەزایانی بەڕیتانیا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ھێرشێکی لە دژی کەشتییەکانی دەڕیای ڕەش و کەشتییە مەدەنییەکان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامداوە کە بە ھۆکاری زامنکردنی ئاسایشی ” ڕێڕەوی دانەوێڵە”، دادەنرێن.

ڕووسیا، ئۆکراین و تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە دوو بەڵگەنامەی پەیوەست بە کێشەی دابینکردنی خۆراک، و پێداویستیان بۆ بازاڕەکانی جیھان ئیمزاکردبوو لە ٢٢ی تەمموزی ڕابردوودا لە ئەستەنبوڵ.

لای خۆشیەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، رووسیا لە جەنگی ئۆکرانیادا خۆراک وەک چەک بەکاردەهێنێت.

لە راگەیەندراوێکدا ئەنتۆنی بلینکن جەختی لەوەکردەوە، راگرتنی هەناردەی دانەوێڵە لەلایەن رووسیاوە قەیرانە مرۆییەکان دژوارتر دەکات و دۆخی ئاسایشی خۆراک خراپتر دەکات.

بە پێی “ڕێککەوتنی دانەوێڵە”، ڕێککەوتنەک نەتەوە یەکگرتووەکان پابەند دەبێت بە لابردنی سنووردارکردنی جۆراوجۆر لەسەر ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ڕووسیا بۆ بازاڕەکانی جیھان.

ھاوکات بەشی یەکەمی ڕێککەوتنەکە بۆ ھەناردەکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە دیاریکراوە، کە لەلایەن ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ دەکرێن.

پەیوەندیدار