شێوازی دابەشكردنی مووچە گۆڕانكاری بەسەردا دێت

دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت بە ئەلیكترۆنی، هەر فەرمانبەرێك كۆدی بێ هاوتای خۆی دەبێت بۆ مووچە و مووچەكە تەنیا بەو خاوەن كۆدە دەدرێت.

د. عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: “هەر فەرمانبەرێك كۆدی بێ هاوتای خۆی دەبێت بۆ مووچە و مووچەكە تەنیا بەو خاوەن كۆدە دەدرێت”.

دەشڵێت،” لە قۆناغی ئێستادا كار بۆ بەئەلیكترۆنیكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكرێت، مووچەی پێشمەرگە بە ئەلیكترۆنی كراوە و بۆ فەرمانبەرانیش هەنگاوەكان لە كۆتاییدان.”

دەشڵێت، “لەم كابینەیەدا خۆشبەختانە دوومووچەییمان نەهێشت، لەكاتێكدا لە عێراق ئەو دیاردەیه زۆرە و بەهەدەردانی زۆری پارە هەیە، لە ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دووپات لە ژمارە دروستەكانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە و لەوێش هاتووە، كە هەرێمی كوردستان 682 هەزار فەرمانبەری هەیە، جگە لە مووچە و مینحەی خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەتەكان.”

ڕوونیشی كردەوە، بەشی زۆری بودجە بۆ مووچەیە و ئەوەی دیكەش بۆ پڕۆژەكان بووە، وتیشی: “خەرجییەكانمان كەم كردووەتەوە و ئێستا خەرجییەكانمان بە ئەلیكترۆنی و مەركەزیی كردووه و داهاتیش بە ئەلیكترۆنی كراوە.”

پەیوەندیدار