كەشناسی: لەم ناوچانە باران دەبارێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە پاشنیوەڕۆ و ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، سبه‌ینێش لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە سەر بەشێک لە ناوچەکان ئەگەری نمە باران هەیە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی ئاسمان لەپاش  نیوەڕۆ و ئێوارە دەگۆڕێت بۆ نیمچە  هەور، خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و له‌ نێوان 10 بۆ 15 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پله‌كانی گه‌رما جێگیره‌ و مه‌ودای بینین له‌ نێوان 9 بۆ 10 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت.

به‌پێی كه‌شناسی، سبەی دوشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە سەر بەشێک لە ناوچەکان ئەگەری نمە باران هەیە، ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەری نمە بارانی زیاترە.

سبه‌ی پلەکانی گەرما جێگیر ده‌بێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند  دەبێت و له‌ نێوان 10- 15 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بێت، ئاڕاستەی با  باشوری خۆرهەڵات دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر  :  27 پلەی سیلیزی

سلێمانی  : 25 پلەی سیلیزی

دهۆک :  26 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 27 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :  25 پلەی سیلیزی

زاخۆ :  26 پلەی سیلیزی

سۆران :  25 پلەی سیلیزی

گەرمیان:  30 پلەی سیلیزی

پەیوەندیدار