رۆژی یەكشەممە 30/10/2022 كاتژمێر (11) ی پێش نیوەڕۆ له شاری ئامەدی باكوری كوردستان شاندێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان كه پێكهاتبوو له هاوڕێیان شوان محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەختیار مستەفا بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن بەشدارییان كرد له كۆنگرەی سێیەمی پارتی سوسیالیستی كوردستان.
شایانی باسه لە كۆنگرەكەدا وتاری لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان كە پێكهاتووە لە(حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان) لەلایان شوان محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان خوێندرایەوه.
جێی ئاماژە بۆ كردنە هەڤاڵ بیرام بوزیار، وەك سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان psk, هه ڵبژێردرا.


